ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
دڵه ياد كەره، دڵه ياد كەره
فەسڵی جوانيت، ئيسه ياد كەره١

جه دەستی پيريت، ئەمجار داد كەره
هەم بكێشه ئاخ، هەم فەرياد كەره٢

مەنزڵ وێرانەن، خاس كەوتەن وازت
بگرەوه پەی حاڵ، جەستەی بێ نازت٣

ئيسه بۆ وه هۆش، مەگەر بێ هۆشی
جوانيت ويەرد، بديه وه گۆشی٤

ئەر ديدەت وينان، بديه نه جامان
جەستەی وێت وينه، جه سەر تا دامان٥

باڵات چوون تير بێ، فەرقت وێنەی قير
تيرت بی كەمان، فەرقت بی وه شير٦

كۆن سافی ڕوخسار سەفحەی جەبينت؟ !
كۆن ديدەی پۆڕ نوور موژەی جەمينت؟ ! ٧

چەم چەمەی هووناو ئەسرينش خێزان
سەر نێش قولاپ، موژانش ڕێزان٨

عەقدی دوندانت يەك جه يەك، جيان
ڕەنگی مرواريت چوون شەوی سيان٩

بديه وه كەمان، چەميدەی چەفتت
كۆن تێژی هەڵمەت؟ ، كۆن ڕەختی ڕەفتت؟ ! ١٠

قامەت چەفت‏و لار، دوندان كەفت‏و كەل
گێره پای لەنگ، تۆ به دەستی شەل١١

هەڕ ده وه سەردا چوون ئازيز مەرده
پەی وەشی وەرين، عومری ويەرده١٢

درێغ هەر نەبيا «صەيدی» جه زەلدا
نەک بديا وه حاڵ جەستەی خەلەلدا١٣

١. واته: ئەی دڵ بير كەرەوەو بێنەرەوه ياد، فەسڵی جوانی‏و دەوری
لاويت ئێستا بێنەرەوه بيرو يادی بكەرەوه.
٢. جه: له. داد: هاوارو شكات. واته: له دەستی پيريت شكات‏و داد بكه،
ئاخ هەڵكێشەو هاوار كه.
٣. بگرەوه: بگری. جەسته: لەش. واته: خانووی لەشت وێرانه، كەلوو
كۆم بووه، بگری بۆ حاڵی لەشی بێ ناز كەوتووت.
٤. ويەرد: ڕۆيی. واته: ئێسته بير بكەرەوەو بێرەوه سەر هۆشی خۆت،
ئەگەر بێ هۆش نيت! جوانيت تێپەڕی، سەيری گوێت كه وەكوو جاران باش نابيسێ.
٥. واته: ئەگەر چاوت ئەبينێ! سەيری «ئاوێنه» بكه، سەيری لەشی خۆت
بكه له سەر تا بەر پێو داوێنت.
٦. واته: باڵات له ڕاستيدا وەكوو تير وابوو! ، تووكی سەرت وەك قير ڕەش
بوو! ، ئێستا كه تيرەكەت بوو به كەمان‏و چەمی‏يەوه، سەريشت وەك شير سپی بوو.
٧. كۆن: كوا. ڕوخسار: ڕوومەت. موژه: برژانگ. واته: كوا سافی ڕوومەتی
جارانت! ؟ كوا چاوو برژانگی پڕ نووری بينينت! ؟ .
٨. چەم: چاو. چەمەی: سەرچاوەی. هووناو: خوێناو. ئەسرين: فرمێسك.
سەر نێش قولاپ: برژانگی سەر تيژی چەماوەی. ڕێزان: وەريوه. واته: چاوەی چاو تەقيوەو فرمێسكی خوێناوی پيا دێته خوارەوه! ، برژانگی تيژيش وەريوه.
٩. واته: دانەكانت كه چەسپ‏و پێكەوه بەسترابوون، ئێستا لەيەك جوێ
بوونەتەوه، ڕەنگی سپی شت كه جاران وەك مرواری بوو، ئێسته وەك شەوی تاريكی لێ هاتوه.
١٠. بديه: بنواڕه. چەميده: چەماوه. چەفت: خوارو خيچ. واته: بنواڕه بۆ
لاشەی وەك كەمان چەماوەی خوارو خيچت! ، كوا تيژی هەڵمەتی جارانت! ؟ كوا ڕەوت‏و گورجی جارانت! ؟ كوا؟ ! ...
١١. قامەتت: باڵا. چەفت: خوار. دوندان: دان. بگێڕه: بگره. واته: ئێستاقامەتت لارو چەوته، دانت كەل‏و كۆمه، به دەستی شەلی پەك كەوتووه، پێی
لەنگ‏و شەلت بگره.
١٢. هەڕ: قوڕ. پەی: بۆ. وەشی: خۆشی. وەرين: پێشوو. واته: قوڕ ده بەسەر
خۆتا، يا قوڕ بپێوه وەك ئەوانەی كه ئازيزيان ئەمرێ، بۆچی؟ بۆ خۆشی پێشووی عومری ڕابوردووت.
١٣. درێغ: خۆزگه. هەر نەبيا: هەر نەبوايه. جه زەلدا: له ئەزەلا. نەك بديا:
نەوەك سەيری بكردايه. جەسته: لەش. واته: خۆزگه له ئەسڵا «صەيدی» هەر نەئەبوو، تا به چاو نەی‏ديايه حاڵی جەستەی كەلوو كۆمی خۆی.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit