ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
چراغم يارم، چراغم يارم
عەمرم، زيندەگيم، چراغم، يارم١

ياری بێ بەينەت، دۆستی دڵدارم
تۆ باره تەشريف وه سەر مەزارم٢

ئەر شەرت‏و ئيقرار، وەرين مەندەن پێت
ديدەی ئينتيزار من، ئانا نه ڕێت٣

چوون كوشتەی هيجران داخی دووری تۆم
سا تۆ دمای مەرگ، بۆ وه سەر گڵكۆم٤

تەماشای گڵكۆی تارم كەر، دوڵبەر
دوودی سيای تار، لێش مەيۆ وه بەر٥

تالێت مەعلووم بۆ، سەوڵی خەرامان
من جه داخی تۆ، بەی‏تەور پێم ئامان٦

ئەوسا تۆ مەزار قەبرم شكاوای
وه حاڵی جەستەی زەليلم ياوای٧

ديای ئايری هيجران جه تەندا
چ تەور بەرمەشۆ دووش نه كەفەندا٨

مەزانی نازار، ساحێب شەرت‏و شۆن
«صەيدی» كوشتەی داخ، دەردی دوری تۆن٩

١. چراغم: چرام. هەروەك چۆن چرا ڕۆشنايی ئەداتەوه بۆ دەوروبەری
خۆی، لێرەدا ئەم «چراغم»ه به مانا ڕۆشنايی دێت. واته: چرام، ڕۆشناييم، عومرو ژيانم، يارەكەم. قسه لەگەڵ يارا دەكات
٢. واته: ئەی ياری بێ وێنه، دۆسی دڵدارم، تۆ تەشريف بێنه سەر گۆڕم،
مەزارم.
٣. وەرين: پێشوو. مەندەن پێت: لەلات ماوه. ديده: چاو. ئاما: هات. واته:
ئەگەر شەرت‏و پەيمانی پێشووت ماوه، چاوی چاوەنواڕی من وا له ڕێتا، چاوەنواڕتم.
٤. واته: چونكه كوژراوی هيجرانی داخی دووری تۆم، سا تۆ لەپاش
مردنم وەره سەر گڵكۆم.
٥. واته: ئەی دوڵبەرم، سەيری گڵكۆی تاريكم بكه، دووكەڵی تاريكی
ڕەشی لێ دێته دەرەوه.
٦. واته: تا لێت ئاشكراو مەعلووم بێ ئەی سەوڵی خەرامان، من له داخیتۆ وام پێ هاتوه.
٧. شكاوای: هەڵت دايەوه. [ماناكەی لەگەڵ هونراوەی دواييدا دێ].
٨. ئاير: ئاگر. تەن: لەش. دوو: دووكەڵ، «دووش» دووكەڵی. بەرمەشۆ:
دەردێ. چ تەور: چۆن. واته: ئەو حاڵه تۆ ئەگەر گۆڕەكەت هەڵدايەوه، سەيری حاڵی لەشی زەليلمت كرد، وه چاوت به من كەوت لەو ناو گۆڕەدا ئەبينی هێشتا ئاگری هيجران‏و دووری له جەستەما هەر ئەگڕێ، وه چۆن دووكەڵەكەی له كفنەكەمەوه دێته دەرەوه.
٩. مەزانی: ئەزانی. شەرت‏و شۆ: شەرت‏و پەيمان. واته: ئەزانی ئەی
نازدار «صەيدی» خاوەنی شەرت‏و پەيمانه، وه كوشتەی داخ‏و دەردی دووری تۆيه.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit