ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
چراغی سەروەخت پايزەن خەزان
خەزانی زەردەن نه سەر تووڵ «وەزان»١

خەزان پەی فەسڵ پايز نەويدەن
جاسووسی پيری، «موويی سفيدەن»٢

نموونەی وەهار، دەوری جوانی‏يەن
نيشاتەن، عەيشەن، كامەرانی‏يەن٣

جوانی خۆ لوا، يادش به خێر بۆ
به پير شاد نەبۆ، هەركەسێ ژير بۆ٤

نيشانەی پايز، وەختی پيری‏يەن
مەلوول، بێ دەماخ، دڵ زويری‏يەن٥

دڵەی پير مەلوول، پايز پەرێشان
چەوان هەردوو خۆ، بێزار بوو چێشان؟ ٦

١. وەزان: گوێزەكان. تووڵ: لق. واته: چرای وەخت‏و كات، وەختی پايزو
خەزانه، لەسەر لقی گەڵا گوێزەكان خەزانی زەردو جوان پەيا بووه.
٢. نەويدەن: تازەيه. سفيد: سپی. واته: خەزان بەنيسبەت پايزەوه تازەيه،
بەتايبەتی له ئەووەڵی فەسڵی پايزا كه خەزان پەيا ئەبێت. مانای نزيكی ماتەمی‏و ناخۆشی‏يه، هەروەكوو چۆن مووی سپی كه له سەرو لەشا دەركەوت نيشانەی پيری‏يه.
٣. واته: نموونەی بەهاريش دەوری جوانی‏يه، چوون له دەوری جوانيدا
مرۆڤ نيشاتی زياترەو به خۆشی‏و كامەرانی ئەژی پايز عەكسی ئەوەيه.
٤. خۆ لوا: خۆ ڕۆيشت. يادش: يادی. به پير: به پيری. واته: جوانی خۆ
ڕۆيشت، يادی به خێر بێت، ئەوەی كه ژيره به پيری قەت دڵشاد نەبێت.
٥. واته: نيشانەی پايز وەختی پيری‏يه، ماتەمی‏يه، بێ دەماخی‏يه، دڵ
زويری‏يه، مەلوولی‏و عاجزی‏يه.
٦. چەوان: لەوان. چێشان: چيه. واته: دڵی پير مات‏و مەلووله، پايزيش
پەرێشانی‏و ناخۆشی‏يه، له هەردوكيان ئەگەر بێزار بم چی ئەبێ؟ ! .
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit