ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
چراغ جەمينت، چراغ جەمينت
سەوگەند به سيمای سافی جەمينت١

تا به ڕووت نەقشەن خاڵی موشكينت
پای دڵ ها نه دام زوڵفی چين‏چينت٢

تا ديدەی مەستت، پوڕ سورمەی توورەن
ديدەی پوڕ ئەسرم خاو جه لاش دوورەن٣

تا شەمعی ڕووی تۆ نوور مەوارۆ لێش
من كۆگای عومرم ئاير مەشۆ لێش٤

تا موژەت شاباڵ نيم نگای نازەن
ڕۆحی من چوون تەير، هەر نه پەروازەن٥

نمەبۆ بازاڕ شەوقی تۆ، بەتاڵ
تا من مەيلی تۆم مەشۆ نه خەياڵ٦

تۆ هەرسات حوسنت بێ ئەندازەتەر
من هەردەم عەشقم جه نەو تازەتەر٧

ئەر فام پێش بيا، دڵەی مەجنوون خۆ
بڕياش تەمای لاڵ شيرين ڕازی تۆ٨

بەڵام بێ سوودەن پەی دڵ ئی هەوەس
مەحاڵەن جه «قەند» دوور گنۆ «مەگەس»٩

عەشقی تۆ بەی‏تەور، من گرتەن گەردەن
هەر ئينام نه دڵ، تاكه ڕۆی مەردەن١٠

سەد ساڵ دمای مەرگ، جه داخت نەوگوڵ
مزيۆ نه گڵكۆم، «لاله»ی داخ نه دڵ١١

ئەر بەی بويەری تۆ نه مەزارم
ماچوو: ئەی يارم هێمای داغدارم١٢

هێمای جه داخت مەسۆچۆ دەروون
هێمای مەڕێزنۆ، ديدەم سەيلی هوون١٣

«صەيدی» زامی عەشق، تۆش هێمای وەسۆن
تاسەش به زەروور، پەی ديداری تۆن١٤

١. چراغ: چرا. لێرەدا به مانا «يار»، يا خۆشەويست دێت. جەمينت:
ڕوومەتت. سەوگەند: سوێن. به سيمای: به ڕوومەتی جوان. [ماناكەی لەگەڵ هۆنراوەی دواييدا دێت].
٢. واته: ئەی يار ڕوومەتت، دڵدار ڕوومەتت، سوێند ئەخۆم به جوانی وه
به سافی ڕوومەتت تا خاڵی موشكين له ڕووتا نەقش بووه پێی دڵی منيش پێوەندو بەستراوه به زوڵفی چين چينەوه.
٣. ديده: چاو. ئەسرم: فرمێسكم. خاو: خەو. جه لاش: لەلای. واته: تا
چاوی مەستی تۆ به كل‏و سورمەی كێوی «توور» ڕەژاو بێت، چاوی فرمێسكاوی منيش ئەبێ خەوی لێ نەكەوێو له خەو دوور بێ.
٤. نوور: ڕووناكی. مەوارۆ: لێی ئەبارێ. ئاير: ئاگر. واته: تا شەمعی ڕووی
تۆ ڕووناكی لێ ببارێ، منيش ئەبێ خەرمانی عومرو تەمەنم ئاگری تێ چێت.
٥. واته: تا شاباڵی برژانگی چاوی تۆ خەريكی ناز بن، ئەبێ گيانی من
وەك باڵنده هەر له پەروازو باڵەفڕيدا بێت.
٦. نمەبۆ: نابێ. مەشۆ نه خياڵ: له بيرو خەياڵم دەرچێت. واته: بازاڕی
جوانی تۆ بەتاڵ نابێت تا دونيا دونيايه، تا من تۆم له خەياڵ بێ، وه منيش مەيلی تۆ له خەياڵم دەرناچێ تا له دونيادا ماوم.
٧. واته: تۆ سەعات به سەعات جوانيت بێئەندازەتر ئەبێت، وه
هەروامنيش عەشقم هەموو ساتێك جوان‏و تازەتر ئەبێتەوه.
٨. فام: عەقڵ. پێش بيا: بی‏بوايه. بڕياش: ئەی بڕی. لاڵ: «لَعل»، لەعل.
واته: ئەگەر دڵی شێت‏كارم عەقڵی بوايه، تەمای «لەعل»ی لێوی شيرين ڕازی تۆی ئەبڕی، وه ئەيزانی كه بۆی دەست نادات.
٩. هەوەس: ئارەزوو. مەگەس: مێش. دوور گنۆ: دوور كەوێتەوه. واته:
بەڵام بێ فايدەيه، ئەم هەوەس‏و ئارەزوويه له دڵ دەرناچێت، هەروەك چۆن مەحاڵه «مێش» له «شەكر» دوور كەوێتەوه، ئاوايه.
١٠. بەی تەور: بەم جۆره. هەر ئينام نه دڵ: هەر وا له دڵما. واته: عەشقی تۆ
بەم جۆره كەمن له دڵم گرتووه، چووەته گەردنم، ئەو عەشقه هەر له دڵما ئەمێنێ تا ڕۆژی مردن.
١١. واته: ئەی جوانی تازه گوڵ 'سەد' ساڵ پاش مردنم لەسەر قەبرەكەم له
داخی تۆ «لاله» سەوز ئەبێ، ئەو لاله داغداره كه داخی دڵی منی پێوەيه.
١٢. ئەر بەی: ئەگەر بێی. بويەری: تێ پەڕی. مەزارم: قەبرم. واته: ئەگەر تۆ
بێيت بەسەر قەبرەكەما تێ پەڕی هاوارت لێ ئەكەم‏و ئەڵێم هێشتا داغداری تۆم.
١٣. واته: هێشتا له داخی تۆ دەروونم ئەسوتێ، وه چاوم هێشتا دەوای
'سەد' ساڵ فرمێسكی «خوێناوی» ئەڕێژێ.
١٤. واته: «صەيدی» زامی عەشقی تۆی بەسەو بەس، وه تاسەو ئارەزووی
به زۆری‏و زەرووری بۆ چاوی پێ كەوتنی تۆيەو بەس. وەيا «صەيدی» زامی عەشقی هاتووەته «سۆ»و ئارەزووی تۆيەتی.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit