ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
چراغم تۆمەن، چراغم تۆمەن
ئێنده من تاسەی ديداری تۆمەن١

نه خاوی شەوان، نه ڕوان ڕۆمەن
شەوان هەر ئاخ ئاخ، ڕۆان ڕۆ ڕۆمەن٢

ئەر گەردوون وه شەون خەياڵم وەرۆ...
يەک ڕۆ ديدارت نەسيبم كەرۆ... ٣

تەنخوای دوو ديدەی ڕەمەد ڕەسيده
درێغ من بيام دوو هەزار ديده٤

وەلێ گشت مايەی نوور بەيا چێشان
تا سێر كەردام سەير باڵای تۆ، پێشان٥

'دوو' چەم ئەر 'سەد' ساڵ تەماشا كەران
كەی تاوان سێر سەير باڵات بكەران٦

مەتەرسان جه دەرد دووری دوباره
جای زاريشانەن، نەك جای نەزاره٧

«صەيدی» هەركەس داخ هيجرانش وەردەن
سێر سەيری ديدار، هەرگيز نەكەردەن٨

١. چراغم تۆمەن: چرام تۆی، يا تۆی چرام. ئێنده: ئەوەنده. مانای ئەم
شيعرەو شيعری پاشەوەی پێكەوه دێ.
٢. خاو: خەو. ڕوان: ڕۆژان. واته: تۆ چراكەم، من ئەوەنده تاسەی
چاوپێكەوتنی تۆم كردووه نه به شەو خەوم هەيه، نه به ڕۆژ، به شەوا هەر ئاخ ئاخمەو به ڕۆژانيشا ڕۆ ڕۆمه.
٣. ئەر: ئەگەر. گەردوون: دونيا. يەك ڕۆ: يەك ڕۆژ. تا هۆنراوەی دوايی
مانای هەموويان پێكەوه دێت.
٤. [تەنخوای: لەباتی]. ديده: چاو. درێغ: خۆزگه. [ڕەمەد، «رَمَد»:
وشەيەكی عەرەبی‏يه به مانا چاو ئێشه]. بيام: بم‏بوايه.
٥. وەلێ: بەڵام. نوور بەيا چێشان: نووريان بوايەو شتيان بديايه. سێر: تێر.
سەير: تەماشا. پێشان: پێيان، بەوان.
٦. چەم: چاو. تاوان: ئەتوانن.
٧. مەتەرسان: ئەترسن. نەزاره: ڕوانين.
٨. وەردەن: خواردبێتی، تامی كردبێ. نەكەردەن: نەی كردووه. واته:
ئەگەر چەرخی گەردوون به مورادم بێت، ڕۆژێك چاو پێكەوتنی تۆ ببێ به نەسيبم، ئاواتم ئەوەيه كه لەباتی ئەم 'دوو' چاوه كزه نەخۆشانه كه تووشی «رَمَد» [چاو ئێشه] بوون 'دوو هەزار 'چاوم ببوايه، نەك 'دوو 'چاو. به شەرتێ هەموويان ساغ بوونايەو شتيان بديايه، تا تێر سەيری باڵای تۆم پێ بكردايه. چوون 'دوو 'چاو ئەگەر 'سەد' ساڵ تەماشا بكەن، كەی ئەتوانن تێر سەيری باڵات بكەن، ئەترسن له دەردی «دووری دووباره» سەريان لێ بداتەوه، جا لەم حاڵەتەدا ئەبێ بگرين نەك سەيرو تەماشا، فرمێسك بڕێژن نەك بۆت بڕوانن. «صەيدی» هەركەسێ داخی دووری چەشتبێ، قەت تێر تەماشای چاو پێكەوتنی ياری نەكردووه.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit