دەردەکانت بێتە یار و دەس لە سەر شانم گرێ
وا بە دەنگی بەرز ئەڵێم ئۆخەی کە بەختم هاتەوە
با لە زوڵفی تار و مارت، دارێ هەڵخەم بۆ ڕەقیب
گەر بهێڵی شاهی مەرگم دێتە بەر دەم ماتەوە
ئای تەریقەت های لە کوێ تۆ؟ چاوی ئیمان چاوەڕێس
تا کەراماتی لەبی ئەو، ناوەکەت سەرخاتەوە
جەبری دونیا پێمی سەلماند، هەر ئەڕۆم و ناگەیێم
ئەم ژیانە وایە گیانە گیر ئەخاتە کاتەوە!
[جا کە وا بوو تۆ لە شەتڕەنجی ژیان مات و کەشی
لایبە فیل و سوار و پیادە، بەو وەزیر و شاتەوە]
پیری هات و دەستی گرتم، کاتی زۆرم پێ نییە
گەر شتێکیشم بمێنێ، ئەیخەمە ژێر پاتەوە
با بە هەنگاوێ لەگەڵ تۆ زوان قەڵەم بگرێتە دەس
تاکوو هەڵبەستی جوانیت، مردنم دواخاتەوە
جیکەجیکی چۆلەکەی دڵ، باسی یەک بوونمان ئەکا
بۆ جودایی باس ئەکەی بۆم؟ بۆچی جیامان کاتەوە؟
ئەو بلوورە وا بە دەستی ناسحی شاعیرە بۆت
بەزم و نەزمی خۆشەویستی خستە سەر باڵاتەوە!