بۆ زوڵفی ڕەش و تارت، میزرابێ ڕەوانم من
بۆ چاوی ڕەش و بازت، دڵدارێ نەزانم من
هەر شەو کە لەبت بێت و دەستێ لە لەبی من دا
بۆ گەرمی لەبی نەرمت، شێعرێکی جوانم من
ترست نەبێ ئەمجارە، ناتهێنمەوە سەر زارم
بۆ شاردنەوەی عەشقت، تاریکی شەوانم من
هەستی منی شاعیر وا، دەستی بە خەزان داوە
بۆ دووری لە جێژوانم، هەورێکی دوجانم من
گیان و دڵی من ئەمجار، وەک فەرشە لە بەر گامت
پێم بێژە کە تۆ بمرە، جا بێ دڵ و گیانم من
بەه بەه چ شەماڵێ هات، ڕووی مانگی وە دەر هێنا
بۆ گرتــنــــەوەی مانگم! ماســــی مەلەوانــــــــم من!
ناسێح نییە ناوی من گەر تۆ بە ئەوینم بی
نۆتێکی شکاوی نەی، سەر لێوی شوانم من