[پەنجەرەیکی زەردە هەستی هەڵپڕووکاوی زەمەن]
دێت و ئەڕوا وەک پەپوولەی مەستی بازاڕی گەمەن!
ئەم زەمانە دەستەئەژنۆی عەقڵی بێچارە بووە
دڵبەری باوی نەماوە، شەختە لێی داوە چەمەن
من خەریکی داچەقانی تۆمی عەشقم، گیانەکەم
تاکوو زەردی هەڵگەڕێت و سەوز ببێ دەشت و دەمەن
جوانی تۆیە شینی خستە ناو دڵی پاییزی عەشق
ئەو نیگاهەی نازی تۆیە، سەوزی ناو ئەم عالەمەن
وەک هەناری شەقبراو شیرینە، سوورە و دڵنشین
با هەموو دونیا بزانێ، من مەبەستم ئەو دەمەن
چۆن وشەی نوێ هەڵبژێرم وەسفی جوانی تۆ نەکا؟
پیتەکانیش نوقمی نوقمن، ماسی ناو دەریای یەمەن
دەستەمۆی عەشقی بووە شێعری خەیاڵی ناسحت
بێرە ئامێزی جەوانیم، پیری ئەڕوێتە تەمەن!