ئاڵەکۆک

ناسیح ڕەحیمی add_a_photo
ناسیح ڕەحیمی دیوانی شیعر
٨. شەوگاری خەیاڵ
هەرکەسێ ئاشق نەبێ، قەت تەمای باران نییە!
قوڕ بە سەر ئەو ئاشقەی، وێڵی ناو شاران نییە!

بۆنی خۆشی زوڵفی تۆ، یادگارە بۆ ژیان 
جا درێژی زوڵفەکەت، چۆن لە سەر زاران نییە؟

باوکە ئادەم سیوی دی، خوای لە بیر کرد چرکەیێ
کێ لە جەرگەی کوڵمی تۆ، شاهی کوفاران نییە؟

من  لە '' ارنی'' چاوەکەت، "لن ترانی'' ناشنەفم 
تا نەسووتێ کێوی دڵ، گوێم لە گوێداران نییە!

مانگی من گەر بێتە دەر، خەڵکی جەژنی بۆ گرن
جا پەڵەنگی ئەم دڵەم، چۆن لە بێداران نییە؟

من لە شەوگاری خەیاڵ، بیری چاوی تۆ ئەکەم
بۆ هەتاوێ چاوەڕێم، وا لە ڕۆژگاران نییە!

ناگەڕێمە شوێنی عەشق، خۆی بە گڕ دێ خۆی بە تاو
دڵ موریدی عەشقی تۆس، ناسحی جاران نییە
نووسین: ناسیح ڕەحیمی

پەراوێز edit