مردن چییە؟ شێوەی منە دوای ڕۆشتنی تۆ
ئاوێنە ئەڵێ سەر مەخە سەر دیتنی خۆ
جا پێمی ئەسەلمێنێ گەڵا گەر بوەرێ
ئەمجارە چرۆی بێتەوە هیچ نایەتە گۆ
هەنگاوی خەیاڵم لە سەری شینە گڕە
سەرپۆشی سەرت بەرگی بەرت شین کە لە نۆ
زانایە ئەوەی بۆنی قژی بیست لە شەماڵ
نامەردە ئەوەی عاشقی تۆ بێ بە درۆ
بێزارە لە زاری دڵی بێ زاری منیش
ئەو کاتە کە مەردم مەکە وەی وەی و ڕۆ ڕۆ
زوڵفی سەری زیندانە ئەگەر پەلکە ببێ
پەروانە بسووتێ بە شەمی ناڵێ بڕۆ
ناسێحە دڵی داوە بزەی بانی لەبت
جا پێکەنی کۆتا ئەبێ ئەم شێعرە بە تۆ!
ئاوێنە ئەڵێ سەر مەخە سەر دیتنی خۆ
جا پێمی ئەسەلمێنێ گەڵا گەر بوەرێ
ئەمجارە چرۆی بێتەوە هیچ نایەتە گۆ
هەنگاوی خەیاڵم لە سەری شینە گڕە
سەرپۆشی سەرت بەرگی بەرت شین کە لە نۆ
زانایە ئەوەی بۆنی قژی بیست لە شەماڵ
نامەردە ئەوەی عاشقی تۆ بێ بە درۆ
بێزارە لە زاری دڵی بێ زاری منیش
ئەو کاتە کە مەردم مەکە وەی وەی و ڕۆ ڕۆ
زوڵفی سەری زیندانە ئەگەر پەلکە ببێ
پەروانە بسووتێ بە شەمی ناڵێ بڕۆ
ناسێحە دڵی داوە بزەی بانی لەبت
جا پێکەنی کۆتا ئەبێ ئەم شێعرە بە تۆ!