ئاڵەکۆک

ناسیح ڕەحیمی add_a_photo
ناسیح ڕەحیمی دیوانی شیعر
٦. هەڵەبجەی بێکەسی
سەرم سەرگەرمی پاییزە و دڵم تەنگی بەهارێکە
سزای چارەم لە چاوت دی چ ڕەشماڵ و هەوارێکە

هەناسەی شاعیرانەی من لە سەر ئەسپی خەیاڵ سوارە
هەڵەبجەی بێکەسی ناخم چ بەرز و شۆڕەسوارێکە

ئەزانی عاشقی چۆنه؟ ئەگەر مردی لە چاو ساق بی
لە گۆڕیشا ببینی تۆ، چ جوانێک و چ یارێکە

عەرەب زوانان ئەڵێن یا عشق بحبک لو بەعید منّی
خوداوەندانە عاشقتم کە باڵادەستی زارێکە

منم تەنیا لە نێو دونیای شلووغی پڕ ئەوینداری
بە تەنیا چاوەڕێی عەشقم بزانم چۆنە چارێکە

کزەی فێنکی شەماڵی عەشق شەقامی دڵ ئەلاوێنێ
پیاسەی نەرمی پاییزی ئەڵێ بەه‍ بەه‍ چ شارێکە

قەڵەم شەنگ بوو زریوەی گرت، بلوور زوانی جریوەی گرت
گەشی وایە کڕیوەی گرت، ئەمە دەنگی چ تارێکە؟
نووسین: ناسیح ڕەحیمی

پەراوێز edit