ئاخ کە چاوانم لە جنسی ئاسمانە و ئاو ئەدا
دووری دەردێکی گرانە، بۆیە سەهمی چاو ئەدا
پێم لە پێڵاوی هەتاو دی، ڕێ لە ڕازی عاشقی
شین کە شیوەی چاوی تۆیە، شێعرەکانم تاو ئەدا
نێ لە نازی چاوی بازت، سازی ئاوازی ئەگرت
وەک دەفی ناو دەستی دەروێش، ڕۆحەکەم پاراو ئەدا
گاف بە گریانۆ ئەڵێ پێت: گیانەکەم گیانم ئەتۆی
پەنجە پەنجەی شێعرەکانم، پیتەکانی ناو ئەدا
ڕەمزی ئەم شێعرەم ئەنووسم، تاکوو بێخاوەن نەبێ!
ئەو کەسەی خاوەن ئەناسێ، پێ لە جێی پێڵاو ئەدا
تا سپاسی خوا نەکەم بۆت، ڕۆژێ هەڵنایە گوڵم
تۆ لە پرشنگی ئومێدا، ناوەکەت جێناو ئەدا
ناسح و عاشق ئەمێنم، ون لە بەر چاوم مەبە!
خۆر لە ئاسمان تیشک ئەنێرێ و ژینی ناو خۆڵ قاو ئەدا
برز و بزرۆکە ئەمێنێ، دەنگی ناوی ناوکەت
خەڵکی زوانی ڕوون ئەکات و من زوبانم داو ئەدا!