ئەی بێکەســـان ئەی بێکەســـان گریان ئەمێنــێ بێ وچـــان
یەکجار بنووسن کۆڵبەران سەدجار بخوێنن دەردی نان
پاییز ئەوارێ بۆت گەڵا و زستانە لات بەفر و بەڵا و
تەنیایە فەرهادی ڕچاو سەدجار بخوێنن دەردی نان
ئەی نیشتمان ئەی نیشتمان سەرما لە کێوا کەوتە گیان
مەرگ بوو بە یادێ بۆ خەزان، سەدجار بخوێنن دەردی نان
سەردەم دەمێ بێدەنگ بووە ئازادی ناوی نەنگ بووە
مەرگی خەمان بێڕەنگ بووە سەدجار بخوێنن دەردی نان
''جارێ لە چاوان بگرە خەو'' بڕوات ببێتە خەونی شەو
''تا دەرکەوێ خورشیدی نەو'' سەدجار بخوێنن دەردی نان
ئەی کۆڵبەران ئەی کۆڵبەران هەقتان بدا خوای بێکەسان
بڕمێ خەیاڵی زاڵمان سەدجار بخوێنن دەردی نان
تاکەی زوبانم لاڵ ئەکەن؟ تاکەی هەقم پاماڵ ئەکەن؟
تامی کەماڵ بۆ تاڵ ئەکەن؟ سەد جار بخوێنن دەردی نان
ناسیح خەیاڵی هەڵفڕی، ئازادی چاوی هەڵبڕی
ڕۆژێ خەزان دێتە سڕی سەدجار بخوێنن دەردی نان!