ئاڵەکۆک

ناسیح ڕەحیمی add_a_photo
ناسیح ڕەحیمی دیوانی شیعر
٣٩. نیگاری دیدەباز
[نیگاری دیدەبازی من ئەگەر ڕاوی هەوەس بێنێ
بە عاشق دیدە ئەنوێنێ، لە نێچیری دڵ ئەڕفێنێ]

هەوەسبازی نییە لەو دڵیەدا عاشق، ئەگەر یاری
هزاران جار لە باڵای خۆی، لەب و سێوی بلەرزێنێ

لە خاکی دڵڕەقی دەردا، بە تەنیا یەک شتە دیارە
دزێکی سەربڕی بەفرین، کە ئازادی ئەفەوتێنێ

ئەگەر دڵتەنگ و ئاوارە غەریبم لەم وڵاتەی خۆم
بە تاسەی دیتنی ئاشتی، دڵم عەشقت ئەلاوێنێ

گەڵای پاییزی گیانی دا، بە دەم بایێ لە مردندا
ئەگەر زستان خەوی لێ کەوت، سبەی خەونی بەهار دێنێ

لە گۆرانی وڵاتی من، لە داهاتووی خەیاڵمدا
ئەوین و مەرگ و ئازادی، بەرامەی خۆش ئەبارێنێ

وتی ناسێح: لە ئەم عەشقە، خەتەر بوونمە و خەبەر چوونت
ئەڵێن ئەمجا بڕۆ بێدەنگ، نەکا دنیا بشێوێنێ
نووسین: ناسیح ڕەحیمی

پەراوێز edit