ئاڵەکۆک

ناسیح ڕەحیمی add_a_photo
ناسیح ڕەحیمی دیوانی شیعر
٣٤. زیندانی چارە
چاوەکانت چاوەدێری ئەم بەهارەن، دڵبەرم
قاوەیی بێ یاکوو مێشی، هەر گوزارەن، دڵبەرم

تا نەهاتیم بێ عەزیزم، هەر نەهاتن سەهممە
ئەم دڵەی من بۆ دیدارت، لەو تەبارەن دڵبەرم

تۆ لە جنسی سەربەخۆییت بەرز و جوان و پڕ لە گوڵ
من لە ئەو زیندانە گیرم، ناوی چارەن دڵبەرم

بەو دزینەی وا بەشی نیگاهی تۆ بوو، دڵگەشم
چاوەکانت بۆ شەوانم، چەن هەسارەن دڵبەرم

تۆ کە بێی باران لەگەڵ عەشق تێکەڵی ڕۆحم ئەبێ
بێوەفایی و خەم تەکی یەک، یار و مارەن دڵبەرم

دڵبەری دڵسەنگی ناسیح، دوور لە چاوانم مەبە
‌چاوەکانم دوور لە بوونت، چاوەزارەن دڵبەرم

شێعری ئەمشەو چاوەڕێ بوو، مردنم بەش دەی بە دڵ
چوونکە نیت ئێژم کە مەرگ، بۆم کار و بارەن دڵبەرم؟
نووسین: ناسیح ڕەحیمی

پەراوێز edit