پیادە ڕۆیی خۆشیەکانم سوارە هات بۆم لەشکەری خەم
بەرگە ناگرێ بەرزی باڵا، تاق و تەنیام بەر دەری خەم
ئەم ژیانە چاوەڕێیە، تا بە پێشمەرگێ کە ماوە
کیش بدەم لەو شای جەبارە، وا کە بۆتە ڕاوەری خەم
سەر لە سێدارەی سەراوە، ئەو سەراوەش بۆتە ئاشتی
جەنگ و مەرگ سەربەستی نادا، بۆیە بۆ من داوەری خەم
گەر بڵێم ئازادی چۆنە و عەشق و شادی بۆچی تەنیان
دەستەئەژنۆی مەرگ ئەبین و دێینە بەر دەم سەردەری خەم
[ئەم ژیانە کەی ژیانە؟ ] کاتێ مردن بۆتە ئاوات
سەربەخۆیی لەم شەوانە، کەوتە بەندی باوەڕی خەم
تا ئەڵێن باران ئەبارێ، بیرەوەی عەشق دەست ئەدا لێم
پیری خۆی لێم ون نەکرد و بوومە یاری سێبەڕی خەم
ناسحیش گیرۆدە ئەڕوا، بێ خەیاڵی مردن و بوون
گەر بڵێن کوانێ کەنینت؟ کەوتە داوێ ئەو پەڕی خەم