منم شەیدای کەلامی تو بکە غەرقم لە زریای دڵ
منم مەستی چەمانی تۆ خومارم کە بە بریای دڵ
ئەزانی عاشقی چۆنە؟ شەو و ڕۆژ پێکەنی بۆ یار
بزانی ئەم ئەوینەی تۆ چلۆن کردوویە وریای دڵ
ئەپرسن عەقڵ و عەشق پێک دێن لە سەر ماڵی ئەتۆ و یارت
منیش ئێژم بە تەنیا عەقڵ ئەگێتە دادی فریای دڵ
خەزانی داوە دەم وەرزۆ، سەمای خەندەی لەبی مردن
پەنای هێناوە ئەم دنیا، کوڕووی بێدەنگ و تەنیای دڵ
شەوێ شەیدای شەماڵی شار، شەوێ شێتی فریشتەی عەشق
دڵم داناوە لەم شارە، شەوارەی داوە دونیای دڵ
خەیاڵی ناسحی دڵتەنگ، لە گۆرانی نەبوون ئێژێ
بەڵێ بەو بۆنە شێواوە، خەوی ئارامی دەریای دڵ
خوڕەی فرمێسکی بوونم دێ، لە سەر باڵای خەمی چوونت
وتت خۆشم ئەوێی گیانە و خەمێ ڕووخیاوە ڕۆیای دڵ