مەڕۆ تا پێتی نیشان دەم، چ زمانێکە ئەوێن
هەموو ئاوازی فڕینە، بە پلانێکە ئەوین
مەڕۆ بارانی خەیاڵم، لە هەبوونت ئەوەرێ
کە نەمای لێرە ئەڵێم پێت، چ خەزانێکە ئەوین
مەلی ئازادی لە زادی، زەمەن و زارە ئەزێ
نە لە ناو گۆڕی من و تۆ، چ زیندانێکە ئەوین
مەگە دێوانەیی چۆنە، کە ئەڵێن با بدەمێ
خەفەتی دا بە دڵی من، چ نەزانێکە ئەوین
ئەمە کەی ژینە کە تۆ پێمی ئەدەی تاقە گوڵم
کە بە ڕۆ ڕۆی دڵەکەم دێی، چ ژیانێکە ئەوین؟
خەبەری چوون و نەبوونت، بە خەیاڵ تێ ئەپەڕی
لە خەوا ڕاچڵەکام پێی، چ هەلانێکە ئەوین
هەموو کات ناسحی عاقڵ، لە ئەوین دووری ئەگرت
کە دڵیت برد و بە دی کرد، چ تەلانێکە ئەوین
دڵی برد دڵبەری بێڕەحم و بەرەو دواش نەگەڕا
بێکەسی دا و کەسی بردم، کە زلانێکە ئەوین