ئاڵەکۆک

ناسیح ڕەحیمی add_a_photo
ناسیح ڕەحیمی دیوانی شیعر
٢٠. نیشتەجێی مەرگ
نیشتەجێی مەرگم! ئەزانن بۆچی دڵ گرتوویە تەم؟
چوون ئەسووتا باڵی پەروانەی دڵم تەک گیانی شەم!

شەم کە سووتا بوومەلەزە ئەیهەژێنێ بەردی دڵ
شل ئەبێ ئەو تیکە بەردە و نەرم ئەبێ هەر چەشنی پەم!

گەنجێ پێمی وت کە چۆنە و چی ئەڵێ عشق، من وتم:
باسی چوونه! تا لە بەر چەم، خوێنی عاشق بێتە چەم!

سەختە ئەو شۆخی بکا و پێت کا گەمە و پیتە خەنە
تۆش بە گیان و جەرگی سووتاو هەر بکێشی دەرد و خەم!

ساقی بۆچی ناڕژێنی مەی کە مست بم، مەستی دۆست
مەست وەکوو زین هەڵبڕێژم داخی دووری و ئەسری چەم

زین کە گریا زەرد دەبێ و ئەفڕێ لە بیری عاشقەکان
سەوزی ژینی تاقه یار و دەردی عەشقی کاکە مەم

[ئەو نەهاتن دەردە داخی ئەو نەهاتن دەردەها]
یار لە ناسێح خۆی بە دوور ئەگرێ چلۆنە ڕاو و ڕەم
نووسین: ناسیح ڕەحیمی

پەراوێز edit