ئاڵەکۆک

ناسیح ڕەحیمی add_a_photo
گوڵەکەم شاری دڵت ڕەنگی ڕەشی داوە ئەڕۆم
بەگەشی بووم لەگەڵت تا دڵی ڕەش باوە ئەڕۆم 

کە وەری سەوزە گەڵای داری ئەوینی من و تۆ
زەرد و ژاکاوە دڵم، بۆچی ئەڵێن لاوە؟ ئەڕۆم

خەمی چوون خۆشترە تا بوونی لەگەڵ تۆی سڕو سارد 
گوڵەکەم بێ بەزە بووی، ئێستە دڵم قاوە ئەڕۆم

بێ بەڵێن بووی و کە تیشەت لە بنەی هەستم دا 
کاخی دڵ ئێستە کەلاوەی، تەپ و ڕووخاوە ئەڕۆم

لە ئەزەڵ تاکوو ئەبەد من خەمی تۆم ناچێ لە دڵ
پەڕ و باڵی کەوی شێعرم کە نەسووتاوە ئەڕۆم

قسە تا ماوە لە دەم کەس دڵی پێ نایەتە ئێش 
دڵی تۆ تا لە قسەی ئێمە نەئێشاوە ئەڕۆم

گوڵەکەم خۆش کە دڵت هێندە غەمێ هەڵمەگرە 
گوڵی هەستی دڵەکەت تاکوو نەژاکاوە ئەڕۆم
نووسین: ناسیح ڕەحیمی

پەراوێز edit