ئەی دڵی تەنگم بە جارێ پێکەنە بۆ هەڵفڕین
تاکوو ئازادی بە دەستت بێتە بەردەم هەڵچنین
ڕەنگی خوێنێ وا لە ڕێی خاکا ڕژاوە دیارییە
بۆی بەهاری نوێ ئەدات و ڕەنگی شین و تامی ژین
تا بە کەی کۆڵبەر بژین و تابەکەی گیان دەین بە نان؟
تابەکەی دیلی قەفەس بین سەربەخۆ بۆ خۆ نەبین؟
بۆ قەلی ڕەش بۆ وڵاتم قاڕەقاڕی مەرگ بکا؟
بۆچی بولبول بێ وەتەن بێ، بۆچی بێکەس بێ کەنین
گەر بە مــردن بێ فڕینــت، ســـەد کـەڕەت گیانــم ئەدەم
ئەبـمــە پێشــمەرگەی ئەوینــت، ئێمە کوردین، نابـــەزیـن!
تاکوو سەربەستیت نەدیوە، قەت سەمای خۆشی مەکە!
هەڵفڕینە وا ئەبێتە بەزمی و نەزمی هەڵپەڕین
نۆکەری بێگانە کوفرە، ناسیحم بۆت نیشتمان!
خۆپەرستی چارەمانە، ئێمە تاکەین، ناکەوین!