ئاڵەکۆک

ناسیح ڕەحیمی add_a_photo
پێشکەشی جوانیت ئەکەم ئەو چاوە وا ناوی ئەبەی
هەڵفڕێ شێعرێ لە بوونم بۆت ئەهێنم ماچ و مەی

من کۆتایی ئەم ژیانەم بۆنی تەنیایی ئەدا
بەر لەوەی بێیت و ببیتە پادشاهی ئەم سەدەی!

ئەو مەلایەی وا نەزانی عەشقی تۆیە دێتە گۆ
باسی یەکسانی ئەکا بۆم، بێژە بۆچی کوفر ئەکەی؟

ئەم مرۆڤانە کە تۆ نین ڕەنگە ڕاس بێ یەک ڕەدەن
تۆ شکاندت بیری دین و ئەو نیزامە و کارەکەی

من لە ئەم دونیا بە تەنیا کۆمەڵێکم خۆش ئەوێ
کۆمەڵەی بەرزی ئەوین و تۆ کە بۆیتە سەردەسەی!

ڕەهرەوی هەنگاوەکانتە ناسحێ وا سابیتە
لەو ڕێگایە وا بە مێژو مەستی لێوت دێتە حەی

[گیانەکەم عاشق چ باکێکی لە لۆمەی عالەمە]
تەکنەوازی تاری زوڵفت خۆشترە تا سۆزی نەی!
نووسین: ناسیح ڕەحیمی

پەراوێز edit