چاوەکەی من، چاوەکانت ڕەمزی عەشق و جوانییە
من لە ناو ئەو چاوە بینیم ژینەکەم چەن فانییە!
دووری لێم یاری عەزیزم بۆیە دڵتەنگە خەیاڵ
چاوەکەی تۆ بەحری جوانی، چاوەکەی من کانییە
کائینات شێواوە قوربان، ڕەنگی زوڵفی لوولتە
بۆتە سێدارە قژی تۆ، وایە بۆ من جانییە
کاتێ شەو هات پەنجەکانم بۆ قژی تۆ شانەیە...
دەک بشێوی ڕۆژی ڕوونم چوون خەیاڵ ئاسمانییە
ڕۆژگاری تاڵ و بێتام، چۆن ئەبێ شیرین و خۆش؟
کاتێ لێوت وەک حەشارگەی قەندەکەی دەندانییە
چەندە خۆشە باوەشی تۆ بێتە سەرچاوەی وشە!
دڵ ئەڵێ شێعر بێتە ئامێز، جوانی زۆرە... وا نییە؟
ئەو دڵەی ناسێحە چەندە بێ تەماشات پڕ خەمە
پێکەنی جارێ بە گاڵتەیش، خۆشی بۆ من ڕوانییە!