ئاڵەکۆک

ناسیح ڕەحیمی add_a_photo
تا کەی بە خەیاڵی دەمەکەت، دەس بە دوعا کەم؟
تاکەی بە قەڵەم، شانەیی زوڵفت، بە سەرا کەم؟

من شاعیری باڵای قەد و ئاڵای دڵ و گیانم
تاکەی وشەیی نوێ بە سەراوی تەمەنا کەم؟

چاوت لە حەرامی مەی و ماچی لەبت ئێژێ؟
کەی بێت بە حەلاڵی لەبی یارم بە دەوا کەم؟

ئەمڕۆ کە دڵم ژوانی لە سەر دایە بە قوربان
ئەکرێ ببم و نازی سەداکەت بە نەوا کەم؟

سەرداری خەیاڵم کە لە دوور دیم ڕەشی زوڵفت
کەی بێت و لە بۆنی قژەکەت، عەترێ هەوا کەم؟

شەو هات و لە بارانی دو دیدەم ئەسەرم دی
تا سێبەری زوڵفت لە بەری شەو بە کەوا کەم!

زانیم کە خودا نەقشی لەبی تۆی بە شەڕاب دا
تا مەی بە لەب و لەب بە حەی و حەی بە خودا کەم

ناسێحە کە بەندەی دەسی تەقدیر و قەزایە
تاکەی بە نساری دڵی خۆم؟ نوێژی قەزا کەم! ؟

نەمزانی هەمووی باسی خەزانە، بە دڵم هات
هەر بێم بە خەیاڵێ دڵی خۆم، جیا لە گەڵا کەم
نووسین: ناسیح ڕەحیمی

پەراوێز edit