ئاڵەکۆک

ناسیح ڕەحیمی add_a_photo
ناسیح ڕەحیمی دیوانی شیعر
١٤. پێکەنینی خوا
جوانە کیژی بەرزە باڵا، حەز لە بارانم مەکە
من فریوی چاوی تۆم خوارد، وەسڵی شەیتانم مەکە

من که تام و بۆنی شێعری عاشقانەم کردووە
قەت لە چینی پەرچەمی ڕەش، بەند و زیندانم مەکە

بۆ شرووی هەنگاوەکانت، فەرشی گیانم ڕائەخەم
پێت لە بانی دانێ گیانە، چۆڵ و بیابانم مەکە

تۆ حەوا بی ئەبمە ئادەم، پێت ئەدەم میوەی دڵم
سێوەکەی خوا بۆ سزایە، وێڵی شارانم مەکە

چارەنووسم چوون جەبارە، ئختیاری پێم نەدا
تۆش بە هاوڕێیی لەگەڵ ئەو، فێری گریانم مەکە

وەرگێڕاوی دەستی مەرگە خۆشەویستی، گیانەکەم
وا سزای من مەرگە بێ تۆ، چاو لە تاوانم مەکە

گەر دڵم داوە بە مانگی ئاسمانی شەو گوڵم
ماسی سووری باوەشی تۆم، دڵ پەڵەنگانم مەکە

ناسحی شاعیر لە چاوت، پێکەنینی خوای ئەدی
تۆ کە مووسا نیت عەزیزم، دور لە خواگیانم مەکە!
نووسین: ناسیح ڕەحیمی

پەراوێز edit