خۆزگە زانیبام لە دنیات بۆچی جێگەی من نییە؟
ئەو دڵەی وا من بە تۆم دا ناوی دێو و جن نییە!
سەردەسەی چاوانی تۆیە، شێعری ناسکی شاعیران
تاکوو مەستی چاوی تۆ بم هیچ شتێ گوڵبن نییە
وا بە هەنگاوێ لەگەڵ عشق، گیانی خۆم داوە فەنا
گەرچی تۆ نیت گیانی گیانم، بۆنەکەت لێم ون نییە!
ئەو شوعارەی وا بە دەستی خەم لە عەشقا دانرا
قەت لە بۆ دەستانی شێعرم، وەک خڕەی بازن نییە!
تۆ ئەزانی ئەم ئەوینە وا ئەڵێن وەک ئاگرە
قەت لە بەر ئاوی لەبی تۆ، ئەو گڕەی هەر تن نییە؟
من ''بلووری'' خەڵکی عەشقم لێئەدەم بۆت سازی نوێ
بەردەبازی خۆشەویستیم، گوێم لە بان و بن نییە
پێکەنینت بۆ دڵی من وەک خوڕەی بارانی ڕۆژ
ڕوومەتی شار گەش ئەکات و بۆیە خەم ورگن نییە!