ئاڵەکۆک

مەلا مارف کۆکەیی add_a_photo
مەلا مارف کۆکەیی دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
٢١. مەلا مارفی کۆیی [کۆکی] لەو موکریانە سەگێکی هەبوو...
مەلا مارفی کۆیی لەو موکریانە سەگێکی هەبوو زۆری خۆش ئەویست بۆ هەر کوێیەک بچوایە سەگەکەی بە شوێنەوە بوو، ئەم خۆی چی دەست بکەوتایە بەشی ئەویشی ئەدا. بەکرئاغا هەبوو لە «قەباکەندی» ڕۆژێک پێی ئەڵێ مامۆستا! ، ئەم سەگەت بۆچ ئەوەندە خۆش ئەوێ لەگەڵ ئەوەشا گڵاوە؟ ! ئەڵێ: برام! شەڕی خۆیم لێ لا ئەدا. شەڕی خەڵکم لێ لا ئەدا، دوور ئەخاتەوە، لەسەر شتێکی زۆر کەم کلکەسووتێم بۆ ئەکا، بەیانی و ئێوارە پاسەوانیم ئەکا، لەناو هەموو حەیوانێکا هەموو دەم لەگەڵمایە، لە هەموو کەس خۆشتری ئەوێم، دوو زمانیم لەگەڵ ناکا، لە پاشملە باسم ناکا. بەکرئاغاش ئەڵێ: بریا مامۆستا من ئەو سەگە بوومایە و تۆ وەسیەتت بکردمایە، وە یا تۆ ئەو سەگە بوویتایە کە ئەو وەسپانەی تیایە!

عەلائەدین سەجادی، ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)، لاپەڕە ٥٠٦.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit