مەلا مارفی کۆکی و مەلا حەمەمینی وەڵاش لە دیوەخانی قەرەنیاغای مامشا دانیشتبوون سەریان خستبووە بناگوێی یەک، لە بەر خۆیانەوە قسەیان ئەکرد. قەرەنیاغا وتی: ها، مەلاینە ئەوە درۆ و دەلەسەی چی هەڵەبەستن؟ خێرا مەلا مارف ئەڵێ: «قوربان ناوی جەنابت بە خێر و چاکە دێنین».
عەلائەدین سەجادی، ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦).