لە سۆی گیپە و سەروپێیەک سەرم وەک ساز و سەنتوورە
لەبۆ یەک کەشکەک و شەوپاتە، سینەم شیبهی شەیپوورە
لەبۆ جەرگ و دڵی خۆشبۆ، بە عەتر و جەوهەری لیمۆ
لەمێژە جەرگ و دڵ دەکوڵێ شەبیهی ئاشی سەرکوورە
لە حەسرەت ئیشتیاق و ئارەزووی شامی کەبابێکە
کە مشکاتی چرای چاوم شەبیهی شامی دەیجوورە
بە میزرابی خەیاڵ و تار و یادی تاس کەبابێكە
ڕەگ و ڕیشەی وجوودم یەک بە یەک وەک تار و سەنتوورە
تەبیعەت گەرچی ڕەنجوورە، قەریحە گەرچی باریکە
لەبۆ گۆشتی قەڵەو، ئەعزا هەموو وەک خیگە ئەستوورە
لە چێشتی بەربەسێڵ و گۆشتی تازەی بەرخی یەکساڵە
کە مەحروومم عەزیزم، چلچرایی دیدە بێ نوورە
تەبیب و دوکتورم پاک ئیمتیحان کرد، ئیتیفاقیان بوو:
دەوای ئەم دەردە، یا کاوڕە یا گیسکە یا کوورە
دەبینم ئەهل و بەیتی کەس نییە لەم شارەدا ئیمڕۆ
مەگەر زاتێ بە ئیبنولموهتەدی مەعرووف و مەشهوورە
ئەگەر ڕاستت دەوێ پیاوی خەسیس و پیس و دەست قووچاو
نەبێ چاکە، ئەگەر بشبێ مەقامی ئاوی ئاموورە
وەکوو بیستوومە وەختی بەخشیش و هیممەت، دەر و بامی
لە موحتاج و فەقیر و بێ نەوا وەک بەیتی مەعموورە
ئەگەرچی (کاکی کۆکی) نیسبەتەن تۆ شاعیری چاکی
وەلی چون ئیحتیاجت زۆرە، شێعرت بۆیە مەنفوورە