ئافەرین، یاشاسن، ئەی میرزا کەریمی شاتری
ئیفتیخاری خانەدان و دوودمانی تاجری
مەئخەزی ئیسمت سەبەب بوو ناتیقەی هێنامەکار
وەرنە عەزمم کرد بوو لادەم لە خەتتی شاعیری
فەخرە بۆ ئەربابی هیممەت گەر بە یادی نێوی تۆ
لێبدەن شام و سەحەرگاهان لە تەپڵی نادری
نێوی تۆ بۆ غەیری تۆ چونکە وەک زەهر و سەمە
حەیف و زوڵمە گەر نەنووسم تۆ لەوان باڵاتری
با کەریمانی مەجازی پڕ بکەن بۆ ئیمتیاز
گوێ لە حەڵقەی بەندەگی، گەردن لە تەوقی چاکری
قافیەی شیعر و غەزەل، وەک هیممەتی دەستی کەریم
واسیعە؛ ئەمما تەبیعەت کەوتە ڕوتبەی قاسری