شاعیر: مەلا مارف کۆکەیی کتێب: دیوانی مەلا مارف کۆکەیی سەرناو: ئافەرین، یاشاسن، ئەی میرزا کەریمی شاتری سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی ئافەرین، یاشاسن، ئەی میرزا کەریمی شاتری ئیفتیخاری خانەدان و دوودمانی تاجری مەئخەزی ئیسمت سەبەب بوو ناتیقەی هێنامەکار وەرنە عەزمم کرد بوو لادەم لە خەتتی شاعیری فەخرە بۆ ئەربابی هیممەت گەر بە یادی نێوی تۆ لێبدەن شام و سەحەرگاهان لە تەپڵی نادری نێوی تۆ بۆ غەیری تۆ چونکە وەک زەهر و سەمە حەیف و زوڵمە گەر نەنووسم تۆ لەوان باڵاتری با کەریمانی مەجازی پڕ بکەن بۆ ئیمتیاز گوێ لە حەڵقەی بەندەگی، گەردن لە تەوقی چاکری قافیەی شیعر و غەزەل، وەک هیممەتی دەستی کەریم واسیعە؛ ئەمما تەبیعەت کەوتە ڕوتبەی قاسری ++++++++++++++++++++++