ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو › بەرەو زەردەپەڕ ›
٦٤. لەسەر گۆڕی عاشقێکی گەورە
هەموو جارێ
زوو دەژاکێ لەسەر گۆڕت
هەر گوڵێکی کە دەیچێنم
خۆ دەزانم عەشقی گوڵی کام وڵاتی،
بەڵام... چبکەم!
گوڵی ئەوێ لە کوێ بێنم؟ !

* بۆ ڕەهبەر جەلال کۆیی
(‌٢٠٠٠/٤/٦ - هێلسنکی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit