ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
هێندە خەم مەخۆ،
کە پێش ناسینم
پرچی خۆت بڕی،
ئەی خەمشیرینم!

من، کە تا ئێستا
قەت دەربەست نەبووم
کورت بێ یا درێژ
تاڵەمووی ژینم،
دەپاڕێمەوە عومرم درێژ بێ،
بەڵکوو درێژیی پرچت ببینم!
(‌٩؍١؍٢٠٠٠ - هێلسنکی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit