ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
دانی ئێواران
سەرنج دەدەمە
ئاوابوونی خۆر...
دەزانم، منیش،
زوو بێ یا درەنگ،
دەبێ ئاوا بــم.

بەڵام! مخابن،
دەمی ئاوابوون
وەکوو زەردەپەڕ
سیحراوی نابـــــــم!
(‌٧؍١؍٢٠٠٠ - هێلسنکی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit