ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
من دوو ساڵە
سەوداسەری درەختێکم،
کە جێی پشت پەنجەرەی منە.
سەد جاریش خۆی گەڵاپۆش کا،
من بە ڕووتی ئەو دەبینم:
درەختی چی؟ ! شۆڕە ژنە!

بەڵام چەند دەکەم تێناگەم،
کە بەهاران
شیرینەکەم ژان دەیگرێ و
چرۆ دەکا،

کە پایزان
جگەرگۆشەی دادەوەرن
لەبەر بادا،

کە شەوگاران
کڕێوەیەک دەزریکێنێ و
هاودەنگ قاتە لە دنیادا
خۆ من چرام تا بەیانی هەر دەسووتێ،
بۆچی جارێک لە پەنجەرەی ڕۆشنام نادا؟ !
(‌١٠؍٩؍١٩٩٩ ــ هێلسنکی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit