ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
کە سەر بەشانم دەکەی،
شای وڵاتی پەرییانم
کە گڕ دەگری و دەتۆرێی،
شاعیری خەم و ژانم

ئەگەرچی تاج و شیعر،
وەتی دنیا دنیایە،
چەشنی ڕەشەبا و مۆمن
بەڵام، دڵەگۆڕکێت خۆش،
هەردووک لە بن ڕکێفمان،
بەجووتە دەستەمۆمن!
(١٩٩٩/٩/٩ - هێلسنکی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit