ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
کاتێ، جاران
تەمی خەمێک،
لە سەد پێچ و کەنارەوە،
شەپۆل‌ شەپۆل،
قەف قەف دەهات،
دایدەگرتم بە ترۆپک و بنارەوە

بیرم لەوە دەکردەوە
کە سەودایەک، عیشقێکی نوێ..
سبەی بە داری عومرەوە
گۆپگە دەکا و دەپشکوێ

کەچی ئێستا،
کە دڵتەنگی قانگم دەدا،
کە دەبینم ئێجگار ماتم
بیر لە جوانێک دەکەمەوە،
کە فڵان ساڵ،
لە فیسار جێ تووشی هاتم!

ترۆپک: قوللە، کۆپ، کمت، لووتکە، تۆقەڵە
گۆپکە: پشکۆ، چرۆ؛ گۆی مەمک
قانگدان: دەرپەڕاندنی گیاندار بە دووکەڵ
(١٩٩٩/٥/٣ - هێلسنکی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit