ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو بەرەو زەردەپەڕ
٥. لە کاتی بۆردوماندا
ئاگربارانە...
ئاگربارانە...
کامیان هەڵگرم؟
کامیان دەرباز کەم؟

ئەمیان نەخۆشە و نۆبەرەمانە
ئەوی دی تازە پێڕەوەکە بووە،
چاو پڕ بیبیلە، دەم پڕ زمانە!
دوو دەستم هەبوون
یەک دوژمن بردی، یەکێکم ماون...
کامیان هەڵگڕم؟
کامیان دەرباز کەم؟
ئەمیان بەندی دڵ،
ئەوی تریشیان گلێنەی چاوە!
(سەرەتای ١٩٩٠ - تەرابلوس)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit