ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو بەرەو زەردەپەڕ
٤. بۆ شاعیرانی میربەد
سەر هەڵبڕە، تەماشاکە!
تۆ تەماشای ئەو خەلیفە
پاشەڵدڕاوەی بەغدا کە

لێرانەوە من دەیبینم،
چرووتەکەی لالغاوی _ بۆڕیی نەوتە،
هەروا مژی لێدەدات و...
تاوناتاوێ

مەمکدانی سوورەگوڵێ،
پزووی دەرپێ...
قەفی سمێڵ...
گۆشتی خاوی سەربڕاوێ
بەرەو نووسکە و
لوورەلووری میربەد داوێ
خێراتەکە،
پێش ئەوەی بگاتە زەوی،
هەر شاعیرە و تێی ڕوو دەبێ،
کلک بەرز و ئەستۆ نەوی!

٭ میربەد: شوێنێکە لە پارێزگەی بەسرە، لە دێر زەمانەوە پێشبڕکێی شیعر خوێندنەوەی تێدا دەکرێ. لە حەفتاکانەوە بۆتە دەڵاڵخانەی قەڵەمفرۆش و جاشکەشاعیر و بەعسی و مەعسییان.
(١٩٩٠/١/١١ - تەرابلوس)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit