ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
ئێوارە بێ یا کازێوە،
خۆرەتاو بێ یا شڵێوە؛
لە هەر کوێ بیت:
لەناو کونە ئەشکەوتێکا
یا شارێکی پڕ هاتە هات؛
لە کونجێکی تاراوگەدا
یازنجێکی کاولەوڵات؛
هەرکاتێکی مەیلت لێ بێ،
من دەبمەوە با و بە چرکەیەک دەگەمە لات.

تۆ هیچ نا، هەر هێندە بکە،
بڕۆ، درختێک ڕاسپێرە
چۆلەکە دەوریان دابێ.
بڕۆ جۆگەیێک ڕاسپێرە
پەیکی پێلی بە ئاگابێ.
(‌١٩٩٣/١١/١٣ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit