ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
تۆ پێت وایە
شیعرەکانم
وەکوو بەردی لاڕێ سادەن؟

تۆ پێت وایە
پەیڤەکانم
ئاسمانگەڕ نین، زەویزادەن؟

ئاخر... چبکەم، دڵێژگەکەم!
وێنە و هزری وردیلانە
چرکەیەک دەبریسکێنەوە و
دەکشێن وەکوو گوڵەستێرەی
شەوەزەنگی باخ و ڕەزان،

هەر ئەوانەم پێ وەگیر دێن،
کە ماندوون و دادەوەرن
وەکوو گەڵای وەختی خەزان!
(١٩٩٣/٧/١٤ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit