ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
ڕەشنووسێکم،
ڕۆژگار وەکوو نەخشبەندێک
هەر دەمنووسێ و نەخشم دەکا!

ڕۆژێک دادێ:
تاتەشۆر١ ــ چاپ،
گۆڕ ـــ جزووبەند٢،
کۆڕی پرسەش ــ پەخشم دەکا!

١. تاتەشۆر: ئەو بەردەی کە مردووی لەسەر دەشۆن
٢. جزووبەندکردن: لەبەرگگرتن
(‌٤؍٧؍١٩٩٣ ــ مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit