ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
نیوەشەو بوو،
سروشت مات و دنیا بێهەست...
تۆ نووستبووی،
ڕوومەتت لەسەر پشتی دەست

لە ئادگارت ورد بوومەوە
پێلی شەوبۆ هەڵیگرتم،
ڕایهەژاندم ئاوازێکی جاویدانی،

کتێبەکەی دەستم داخست،
خۆم ڕەها کرد لە زیندانی
ڕووی پیرۆزی تۆم خوێندەوە،
نەرمەنەرمە،
ئایەت ئایەت، تا بەیانی!
(١٩٩٣/٦/١٣ - تشیریکەڤە)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit