ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
تا تۆم هەبێ، ئازیزم،
من چیم لە مانگ و ساڵە؟
هێشتا زەڕنەقووتە بووم
ڕیشی خەمم سپی بوو،

دەمگوت شادی مەحاڵە
ئێستاش لە سای ئەڤینتا،
وا بە کۆڵێ ساڵەوە
تازە پێڕەوکە دەبم،
دەمم پڕ گڕوگاڵە!
(١٩٩٣/٦/١٢ - ڕووسیا - گوندی تشیریکۆڤە)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit