ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
پەنجەرە دەکەمەوە
مۆمێک دادەگیرسێنم.
بە چەپکێک گوڵی کێوی
گوڵدانێک دەخەمڵێنم.

بە دەوری سەرینمدا
زوڵاڵترین شیعری خۆم دەپرژێنم وەک شەونم،
شەو درەنگە و دەزانم:
گوڵبەژنێک دێتە خەونم!
(١٩٩٢/٧/٢ - گوندی شوکینا)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit