ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
دوێنێ شەو خەوم زڕا،
چوومە دەرێ بە کڕی
سەری برووسکاوێژم
بەرەو ئاسمان هەڵبڕی

ئەستێرەم دین، ڕووتوقووت،
پۆل پۆل هەزاران هەزار،
بە دەوری قووی کورکدا
پەرت بوون وەک دەنکەهەنار...

هاتمەوە و پرسەم دانا
بۆ ئەوان ئەستێرانەی،
باڵئەنگێوراو، گەردنلار،
لە هەڕەتی ورشەدا
داکشان سەر بەرەو خوار!
(١٩٩٢/٧/١٣ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit