ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
مناڵەکان،
کتێبەکانتان وەلانێن!
کاغەزێک و هەندێک قەڵەم
لە بەردەمی خۆتان دانێن.
وێنەی پەڵەهەورێک بکەن،
ڕەنگاوڕەنگ بێ.

با لە سەری هەسپێک بکا،
مووگزنگ و چاوپەرەنگ بێ،
پەڵەهەورەکەم نیشان دەن!
لە چی دەچێ؟
سەری هەسپێ؟
تا شل دەبن تەماشای کەن،
با لە مێشک و خوێن بچەسپێ.

* نەخشەی ئیتالیا بە جزمەیەک(چەکمە) دەچوێنرێ، هی فینلاند بە کچێکی سەماکەری یەکدەست، ئێرانییەکانیش بە پشیلە،
ئێمەی کوردیش نەخشەی وڵاتمان بە هەسپ دەشوبهێنین.
(١٩٩٢/٣/٢٠ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit