ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
هه‌موو جارێ،
که به‌هار دێ،
به‌ دیار پنجێک گیای سه‌وزەوە
بە ئه‌سپایی هه‌ڵدەتروشکێم.
سه‌رنج دەدەم
گه‌ڵاکانی پاراوترن له ساڵی‌ پار.

دەحه‌پە‌سێم!
چما منیش پنجێک گیا نیم؟
ئه‌دی بۆچی
ساڵه و ساڵ،
به‌هارە و به‌هار،
سه‌وزاییه‌که‌م دادەمرکێ‌ و
زێتر دەکشێم به‌رەو که‌نار؟

فەرهەنگۆک:
هەڵتروشکان: چیچکە کردن و خۆ کزۆڵە کردن
پاراو: شتی تەڕ و تێراو
(٢٠٠٣/٨/٣١ - هێلسنکی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit