ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو دیوانی پرێسکەی عاشقێکی زگماک
١٠. بۆ ئه‌وەی نامه‌بارانی کردم
گیانی په‌روازەی من و تۆ
دوو کۆلارەی١ سه‌راسیمه‌ن به هه‌واوە.
دەزووله‌یه‌ک له ڕۆشنایی
به یه‌که‌وە گرێی داون.

پێکیش نه‌گه‌ن،
لەناو فه‌زای ئه‌ڵقه‌یه‌کدا،
به ته‌مای ژوان، چه‌رخه دەدەن هه‌تا ماون!

١. کۆلارە: شتێکه منداڵان له قاقه‌زی ڕەنگاوڕەنگ دروستی دەکه‌ن و هه‌ڵی دەدەن به ئاسماندا به دەزوو
(٢٠٠٣/١١/٢٢ - هێلسنکی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit