ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
ئازیزەکەم!
دڵتەنگ مەبە گەر جاروبار
بووم بە هەنگ و فڕیم بەرەو چڵێکی تر
چ دەبێ گەر
کەمۆکەیەک ڕازی جوانیت
بسرتێنمە١ گوێی تامەزرۆی گوڵێکی تر!

١. سریواندن: جریواندن، زریواندن، درەوشانەوە، شنەشنکردنی ئەستێرە و چرا و شتی تر، جریواندنی تیروتوار
(٢٠٠٢/٢/١٥ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit